AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٣ ٠٩:٣٨

سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی ئاماری تورکیا:

22 هەزار سندوقی گوماناوی و 6 ملیۆن دەنگی بێ خاوەن لە تورکیا تۆمار کراوە

22 هەزار سندوقی گوماناوی و 6 ملیۆن دەنگی بێ خاوەن لە تورکیا تۆمار کراوە

سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی ئاماری تورکیا بە لێکدانەوەی ئاماری هەندێک سندوقەکان لە کوردستانی تورکیا پاگەندەی ئەگەری ساختەکاری بەربڵاو لە هەندێک پارێزگاکان لە قازانجی ئەردۆغان و مەهەپەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بیرول ئایدەمیر سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی ئاماری تورکیا لە لێدوانێکدا پاگەندەی بوونی 22 هەزار سندوقی گوماناوی و 6 ملیۆن دەنگی بێ خاوەن لە هەڵبژاردنەکانی 14 ی مەیی کرد. ناوبراو هەروەها بە بەراوردی ئەنجامی هەندێک سندوقەکان لە کوردستانی تورکیا، لە ئەگەری ژماردنەوەی دەنگەکانی پارتی چەپی سەوز بە ناوی پارتی جووڵەی نەتەوەیی ، مەهەپە، هەواڵی دا.

ئایدەمیر پارێزگاکانی ئورفا، مەلاتیا، ئەرزنجان، سیرت، تۆکات، مەرعەش، ئادی یامان،خەتایی وەکوو پارێزگاگەلێک کە زیاترین ئاماری دەنگی گوماناویان تێدایە، هێنایە ئەژمار.

News ID 46079

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha